٢٧ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٧:٤١
شەهیدبوونی فەلەستینییەک لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون

هێزی زایۆنیست خەباتکارێکی فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون شەهید کرد .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :محەممەد فەقێ، ئەندامی گوردانەکانی قودس باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە لە باکووری شاری ئەلخەلیل  لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون بە زەبری گوللەی هێزی زایۆنیست شەهید کرا.

زایۆنییەکان هەروەها لەم پەلامارە دا شەش فەلەستینی بریندار بوون  .

خەباتکارانی فەلەستینیش لە وڵامی ئەم تاوانکارییەی ئیسرائیل، پەلاماریان کردەسەر هێزی زایۆنیست  و ژومارێک لەوانیان  بریندار کرد  .

کچێکی لاوی فەلەستینیش ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە زەبری گوللەی هێزی زایۆنیست  لە بنکەی پشکنینی قەلەندیە لە باکووری شاری داگیرکراوی قودس بریندار بوو  .

بە توندتر بوونی تاوانکارییەکانی هێزی ئیسرائیلی بەدژی فەلەستینییەکان لە ئوکتوبەری ساڵی 2015  ئینتفازەی قودس دەستی پێکرا.

لەوکاتەوە تائێستا نیزیکەی دووسەدوسی فەلەستینی شەهید و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون و گیران.....

کۆتایی کورتە نامە/310